حەسەن زیرەک
هەروەها بە ناوی: Hesen Zirek · حسن زيرک · Hesso Zirek
ناوچە: بۆکان، کوردستانی ڕۆژهەڵات
دەربارەی حەسەن زیرەک
لە ساڵی ١٩٢١ لە شاری بۆکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، هەر لە سەرەتای لاوییەوە وەک دەنگ خۆشێک دەستیکردووە بە گۆرانی گوتن، بەڵام بەداخەوە هەر لە تەمەنی لاویدا باوکی لەدەستدەدا، لەبەر ئەوە بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی ناچار دەبێت زۆربەی شار و گوندەکانی کوردستان بگەڕێت، لە هەر شوێنێک مابێتەوە لە ماوەیەکی کەمدا ناوبانگیی دەرکردووە.
هەر چەندە ڕاو بۆچونی جیاواز هەیە لە سەر ژیانی ئەم هونەرمەندەی کورد، بەڵام دەکرێت ژیانی بەم شێوەیە بخەینە ڕوو: حەسەن زیرەک هەر لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا بۆکان بەجێدەهێلێت و دەچێتە شاری سەقز. لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا گەڕاوەتەوە بۆ شاری بۆکان، بەڵام زۆر لەوێ نەماوەتەوە و بۆ دۆزینەوەی کاروکاسبی بەرەوە شارەکانی تەبرێز و تاران ڕۆشتووە، دواتریش دێتەو باشووری کوردستان و لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی دەرگەزێن جێگیردەبێت، هەروەها ماوەیەکیش میوانی خەڵکی کەرکوک دەبێت و سەرنجام لە ساڵی ١٩٥٣دا دەچێتە ڕادیۆی کوردی بەغدا و دەیان گۆرانی ڕەسەنی کوردی لەگەڵ ئۆرکێسترای ڕادیۆی بەغدا تۆماردەکات.
لە ١٤ی گەلاوێژی ساڵی ١٩٥٩ لەسەر بانگهێشتی ڕادیۆی کوردی تاران، دەگەڕێتەوە بۆ ئێران و لەگەڵ ئۆرکێسترا جۆربەجۆرەکانی تاراندا کاردەکات،هەروەها جاروبار لە رادیۆی تەورێز لە ئازەربیجان گۆرانی گوتووە.
دواتر لە ساڵی ١٩٦٠دا دەچێت بۆ ڕادیۆی کرماشان و زۆربەی کارە هونەرییەکانی لەگەڵ ئۆرکێسترای ڕادیۆی کرماشاندا بەسەرپەرشتی هونەرمەندی گەورەی کورد موجتەبا میرزادە تۆماردەکات کە ناوبانگی هونەری حەسەن زیرەک زیاتر لەوەوە پەیدا دەبێت، چونکە ئەو کۆمەڵە گۆرانییە، بە شاکاری هونەرەکەی دادەنرێت.
حەسەن زیرەک زۆربەی گۆرانییەکانی بە دیالێکتی کرمانجی خواروو سۆرانی گوتووە، بەڵام جاروبار بە زاراوەکانی دیکەی زمانی کوردی، یان فارسی و تورکیش گۆرانی گوتووە. چونکە زمانی فارسی و تورکی و تاڕادەیەک عەرەبی زانیوە.
حەسەن زیرەک لە ٢٦/٦/١٩٧٢ لە تەمەنی ٥١ ساڵیدا لە شاری بۆکان بۆ یەکجاری ماڵئاوایی کرد و لەدوای خۆی ئەرشیفێکی هونەری بۆ نەتەوەکەی بەجێهێشت کە بووە بە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەند بۆ هونەری ڕەسەنی کوردی.
حەسەن زیرەک پڕکارترین گۆرانیبێژی کوردە، کە سەدان گۆرانی لە ڕادێۆ و تەلەفزیۆنەکاندا تۆمارکردووە.
نۆتەی گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک
نۆتە بێبەرامبەرەکانی گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک — PDF و MP3.
گوێگرتن لە یوتیوب
زیاتر لە ١٠٠٠ تۆماری حەسەن زیرەک لە چەند کەناڵی یوتیوبدا دیجیتاڵ کراون. Diyar Tube HD وەشانی HD دروست کردووە؛ کەناڵی "Hasan Zirak حەسەن زیرەک" کۆلێکشنەکەی دەپارێزێ.
تۆمارە بینراوەکان
5:18
4:03
3:04
12:37
5:21
7:05
3:10
3:33
کلاسیکیە سۆرانیەکان
2:17
6:52
6:05
3:12
5:28
4:57
2:06
5:31
7:11
هەڵبەستی درێژ
پلیستە هەڵبژێردراوەکانی یوتیوب
بەشداری بە
ئاگاداری چیرۆکی نووسراو، تۆماری دیمەنی، یان نۆتە لەبارەی حەسەن زیرەک؟ یارمەتیمان بدە کە لێرە بنووسرێ.
پەیوەندیمان پێوە بکە